ئیتاڵیائینگلتەرا

میلان وەڵامی نیوکاسڵ دەداتەوە: ئێمە ئاگامان لە هیچ نەبوو!

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان وەڵامی نیوکاسڵ دەداتەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا ئاگایان لەوە بووە ساندرۆ تۆنالی تووشی ئالوودەبوون بووە بە گرەو کردن یاخود نا.

هاوینی رابردوو، ئەیسی میلان بە 80 ملیۆن یۆرۆ تۆنالی فرۆشت بە نیوکاسڵ بەڵام دوای چەند مانگێک ئاشکرابوو ئەو یاریزانە ئالوودەی گرەوکردنە لەسەر ئەنجامی یارییەکان و بەو هۆیەوەشەوە بۆ 10 مانگ سڕکرا.

دوێنێ دان ئاشوۆرزی بەڕێوبەری نیوکاسڵ رایگەیاند ئەوان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن بزانن میلان ئاگاداربووە یاخود نا و ووتی

“، قورسە بۆ ئێمە بزانین کە میلان ئاگاداری ئەو رەفتارەی تۆنالی بووە یاخود نا .ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەیەکی خۆمانین تا بگەین بە ئەنجام بۆیە ئێستا ناتوانم وەڵامتان بدەمەوە

ئەمڕۆش میلان لە رێگەی مەیل سپۆرتەوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە

ئێمەش سەرەتا لە رێگەی میدیاوە هەواڵی ئالوودەبوونی ئەو یاریزانەمان بیست بە گرەوکردنەوە. ئەوەی دەیزانین تەنها ئەوەیە کە لە میدیاکانەوە خوێندوومانەتەوە، جگە لە وە هیچ شتێکی دیکە نازانین.

ئەگەری ئەوە هەیە پریمەرلیگیش لێکۆڵینەوەی خۆی دەست پێبکات لەو کەیسە تاوەکو بزانن کە ئایا گرەوی لەسەر یاری کردووە پاش ئەوەی هاتووەتە نیوکاسڵ یاخود نا. ئەوەی تا ئێستا سەلمێندراوە ئەوە بووە ئەوکاتەی لە میلان بووە ئەو کارەی ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button