ئینگلتەرا

تیاگۆ سیلڤا: بیر لە راهێنەرایەتی دەکەمەوە

یاریگا –

تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکاری یانەی چێڵسی، دوای ئەوەی ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد، باسی لە پلانەکانی بۆ داهاتوو کرد.

تیاگۆ سیلڤای تەمەن 39 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ چێلسی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی پێدێت و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە دوای ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە یاری کردن دەکات.

سیلڤا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەیکە لێان پرسی ئایا بیر لە راهینەرایەتی دەکەیتەوە؟ بە پێگەی گۆڵی راگەیاند:

راهێنەرایەتی؟ هەر خۆی من لە ئێستادا کەمێک راهێنەرم، لە پشتەوە سەیری یارییەکە دەکەم و دەرفەتی زۆر دەبینم، دواتر یاریزانەکانیتر لە پێگەکانیان ئاگادار دەکەمەوە. لەگەڵ ئەندامانی تەکنیکی و پۆچێتینۆ زۆر قسە دەکەم تاوەکوو هەڵەکان کەم بکەینەوە. راستیەکەی ئێستا بڕیارێکی پتەوم نەداوە بۆ چوونە ناو جیهانی راهێنەرایەتی، بەڵام گەر ئۆفەرێکی لەم شێوەیەم بۆ بێت، پێم ناخۆش نییە.

تیاگۆ سیلڤا بۆ ماوەیەکی زۆر چێژی لە یاریکردن لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێی ئەوروپا بینی دوای یاریکردنی لە خولەکانی بەرازیل و روسیا، بۆ ماوەی 3 وەرز لە میلان یاریکرد و توانی پاڵەوانێتی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت و دواتر چووە پاریس سانجێرمان و خولی فەرەنسا و 7 پاڵەوانێتی خولی فەرەنسای بەدەست هێنا. پاشان لە ساڵی 2020 چێڵسی توانی ئەم بەرگریکارە بەئەزموونە لە بگوازێتەوە پێکهاتەکەی، ئێستاش یەکێکە لەو پارچانەی کە لە تیپەکەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ جێگرەوەی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button