ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێمباپێ لە ریال مەدرید درێسی ژمارە چەند دەپۆشێت؟

پۆشینی درێسی یانەی خەونەکان

یاریگا –

بەهۆی نزیکبوونەوەی کرانەوەی دەرگای مێرکاتۆی زستانە، ئەگەرەکانی پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە ریال مەدرید زیاد دەکەن.

پاش دوو مانگی دیکە و لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە، کیلیان ئێمباپێ دەتوانێت بەشێوەیەکی ئازاد رێککەوتن لەگەڵ هەر یانەیەک بکات کە خۆی دەیەوێت.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی “ئێل چیرینگویتۆ” کیلیان ئێمباپێ بڕیاریداوە لە ریال مەدرید درێسی ژمارە 10 بپۆشێت.

ئێستا لوکا مۆدریچی کڕواتی درێسی ژمارە 10ـی مێرێنگی دەپۆشێت، بەڵام یاریزانەکە بووەتە یاریزانێکی یەدەگی تیپەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی.

بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم وەرزە کۆتا وەرزی ئەستێرە کڕواتییەکە بێت لە مەدرید، بەوشێوەیەش درێسی ژمارە 10 ئامادەدەبێت بۆ ئەستێرە فەڕەنسییەکە.

هاوکات بەپێی سەرچاوە ئیسپانییەکان، لە وەرزی داهاتوو ئێندریکی بەڕازیلی درێسی ژمارە 9ـی لۆس بلانکۆس دەپۆشێت، کە یاریزانەکە هاوینی داهاتوو لە پاڵمێراسەوە بەرەو مەدرید بەرێدەکەوێت.

ئێندریک لەگەڵ پالمێراس

بەپێی دوایین راپۆرتی رۆژنامە فەڕەنسییەکانیش، ئەستەمە کیلیانی تەمەن 24 ساڵان گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان نوێبکاتەوە، ئەم وەرزە دوایین وەرزی دەبێت لە فەڕەنسا و پەیوەندی بە یانەی خەونەکانی دەکات.

زیاتر لە 6 ساڵە چیرۆکی نێوان ریال مەدرید و ئێمباپێ بەردەوامە، بەڵام سەرجەم نیشانەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی لە کۆتایی چیرۆکەکە نزیکین، بەم زووانە ئێمباپێ دەبێت بە مەدریدی.

کیلیان ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button