ئیسپانیا

ریال مەدرید دەستبەرداری مێندی دەبێت

یاریگا

فێرلاند مێندی، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، زستانی داهاتوو دەتوانێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی ریلیڤۆی ئیسپانیا رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجەکانی ڕیال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی زستانی داهاتوو، فرۆشتنی فێرلاند مێندییە.

یانەکە چاوی لە ئۆفەرەکانە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ڕازی بکات، چونکە مێندی لە ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشە و هیچ ئارەزووی ڕۆشتنی نییە.

گرێبەستەکەی مێندی لەگەڵ ڕیال مەدرید تا هاوینی 2025 کارا دەبێت، بەڵام لۆس بلانکۆس بۆ وەرزی داهاتوو حسابی بۆ ناکات و بیر لە گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە بایرن میونشن دەکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button