ئه‌مریکا

سەرۆکی بەڕازیل: پێویستە یاریزانەکانمان مێسی بە نموونەی باڵای خۆیان بزانن

یاریگا

سەرۆکی وڵاتی بەرازیل لە چاوپێکەوتنێکدا ڕەخنە لە یاریزانەکانی وڵاتەکەیان دەگرێت و هەروەها ستایشی لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و خاوەنی هەشت خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکات.

لۆلا داسیلڤا سەرۆکی بەرازیل لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا بۆچی یاریزانەکانی وڵاتەکەی ئاستیان وەکوو پێویست نییە دەڵێت

پیاوێک کە تەمەنی 36 ساڵە، ساڵی ڕابردوو جامی جیهانی بەدەستهێنا و ئەمساڵیش خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا. پێویستە ئیلهامبەخش بێت بۆ لاوان و یاریزانە بەڕازیلییەکانمان. هەرکەسێک بیەوێت خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت، دەبێت ژیانی خۆی بۆ تەرخان بکات، یاریزانەکانمان دەبێت پیشەگەر بن، ناکرێت شەوانە کاتێکی خۆش بەسەربەریت و بچیتە دەرەوە، ئەمانە بەیەکەوە ناگونجێن

لۆلا داسیلڤا سەرۆکی بەرازیل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی گوتی

دادپەروەر نییە کوڕێک کە لە هەژارترین گەڕەکەکانی بەرازیلەوە گەیشتووەتە پێگەیەکی وا و بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان و ڕیاڵ مەدرید، بەو جۆرە سوکایەتی و ڕەگەزپەرستانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button