ئه‌مریکائینگلتەرا

نوێترین زانیاری لەسەر باوکی لویس دیاز

ئەمڕۆ چوار رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر رفاندنی مانوێل دیازی باوکی لویس دیازی ئەستێرەی لیڤەرپوول. پۆلیسیش زانیاری تازە بڵاودەکاتەوە.

رۆژی شەممە دایک و باوکی  ئەو یاریزانە لە نزیک ماڵەکەی خۆیان لە کۆڵۆمبیا رفێندران. هەرچەندە هەرزوو توانرا دایکی ئازاد بکرێت بەڵام هێشتا باوکی لەژێر دەستی رفێنەرەکان دایە.

ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نیشتیمانی کۆڵۆمبیا زانیاری تازەی خستەروو و وتییان

بەپێی زانیارییەکانمان، رفێنەرەکان هێشتا لەنێو کۆڵۆمبیادان و لە ناوچە دارستانەکاندان، بەڵام بەردەوام شوێنەکانیان دەگۆڕن و ئەوەشمان بۆ دەرکەوتووە کە کەسانی مەشق پێکراو و شارەزان لەو کارەدا. ئێمە خەڵاتی 60 هەزار پاوەندمان راگەیاندووە بۆ هەر کەسێک زانیاریمان پێبدات.

هاوکات پۆلیسی ئەوەشی راگەیاند کە لویس دیازیان ئاگادارکردووەتەوە بە هیچ جۆرێک نەگەڕێتەوە بۆ کۆڵۆمبیا بە پێچەوانەوە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

رۆژی چوارشەممە لیڤەرپوول رووبەرووی بۆرنماوس دەبێتەوە لە جامی کاراباو و چاوەڕوان ناکرێت دیاز بانگهێشت بکرێت بەهۆی ئەو دۆخە دەروونییە خراپەی کە تێیدایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button