ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی بۆ ستریمەرێک: تۆ کوڕی سۆزانیت

یاریگا –

لە دوای مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە پاریس، لیۆنێل مێسی بەشداری ستریمی ئیبای لانۆس، ستریمەری بەناوبانگ کرد.

مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و ئینتەر مەیامی، هەشتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە و لە دوای مەراسیمەکە، بەشداری لە ڵایڤی ستریمەر ئیبای کرد، بەڵام لە ستریمەکە، مێسی وشەی ناشیاوی بەکارهێنا.

مێسی لە ڵایڤەکەدا گوتی

چیدیکە وەڵامت نادامەوە، چونکە تۆ هەموو شتێک بڵاودەکەیتەوە و ئەمەش شتێکە، هەرگیز حەزم پێی نییە. باسی باڵۆن دۆرم بۆ دەکەی و دەتەوێت بابەتەکە بگۆڕیت، ئەی کوڕی سۆزانی.

لانۆس لە پلاتفۆرمی ڤیدیۆی گفتوگۆکەی لەگەڵ مێسی بڵاوکردەوە و لە کاپشندا نووسیویەتی

ئەمە ئەو کاتەیە کە لیۆ پێم دەڵێت کوڕی سۆزانی و دواتر وا قسەمان کرد، گوایە لە چاوپێکەوتنێکی جدی داین.

لە دوای بەدەستهێنانی هەشتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆر، مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی دەچێتە چین و دوو یاری دۆستانە دەکات، دواتر تاوەکو مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، هیچ یارییەکی فەرمی نییە، چونکە تیمەکەی نەیتوانیوە بگاتە قۆناخی یەکلاکەرەوەی خولی ئەمریکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button