ئه‌ڵمانیا

یوشوا کیمیچ سزا دەدرێت

یاریگا

یوشوا کیمیچ ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن لەلایەن لیژنەی تەمبێکاری ئەنجومەنی بۆندزلیگا سزادرا.

ناوەڕاستکارەکەی باڤارییەکانی لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر دارمشتاد کارتی سووری بە روویدا بەرزکرایەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کیمیچ لە خولەکی چوار رێگری لە یاریزانی بەرامبەر کرد و راستەوخۆ بە کارتی سوور سزادرا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەهۆی کارتە سوورە راستەوخۆکە، کیمیچ دوو یاریی سزا دەدرێت و بەم شێوەیە بەشداری دوو یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند و هێدینهام ناکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button