ئینگلتەرا

رۆی کین: برونۆ شایستەی سەرکردایەتیکردنی مانچێستەر یونایتد نییە

یاریگا –

رۆی کین رەخنەی توند ئاراستەی برونۆ فێرناندێس دەکات، بە شایستەی سەرکردایەتی کردنی مانچێستەر یونایتدی نازانێت.

دوێنێ یەکشەممە لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ، مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری مانچێستەر سیتی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی کۆتایی هات.

دوای شکستە سەختەکەی شەیتانە سوورەکان، رۆی کینی ئەفسانەی پێشووی مان یونایتد، برونۆ فێرناندێسی رەخنەبارانکرد و بە یاریزانێکی کەمتەرخەم ناوی هێنا.

رۆی لەبارەی یاریزانە پۆرتوگالییەکە گوتی:

برونۆ فێرناندێس یاریزانێکی گەورەیە، ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بەڵام ئەگەر من راهێنەری مانچێستەر یونایتدبم کاپتنی لێدەسنمەوە، چوونکە برونۆ توانای سەرکردایەتی کردنی تیپەکەی نییە، شایەنی ئەوە نییە کاپتنی مانچێستەر بێت.

شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕن، لەکۆی ئەنجامدانی 10 یاری 5 یارییان بردووەتەوە و 5 یاریش دۆڕاون، بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولەکە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button