عێراقگرنگترین

دوو یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق کران

یاریگا –

رازی شنێشل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق، 23 یاریزانی بۆ کەمپێکی مەشق لە ئیسپانیا بانگهێشت کرد.

هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق، کەمپێکی مەشق بۆ ماوەی 13 رۆژ لە ئیسپانیا دەستپێدەکات، ئەمەش لە ماوەی یارییەکانی نێودەوڵەتی دەکرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە ئۆڵێمپیادی پاریس، کە بڕیارە هاوینی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

شنێشل تەنیا دوو یاریزانی کوردی بانگهێشت کردووە، ئەوانیش بریتین لە بڵند حەسەن و سیابەند عەگید.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان

گۆڵپارێزان: کەمیل سەعد – محەمەد حەسن – حەسەن عەباس

بەرگریکاران: ئەحمەد شاکر –  زەید تەحسین – یوسف ئیمام – حوسێن عامر – ئەحمەد مەکنزی – کازم رەعد – مستەفا وەلید – کەرار سەعد – موجتەبا ساڵح

ناوەڕاستکاران: مونتەزەر محەمەد – کەرار محەمەد – ئالێکساندر ئۆراها – زەید ئیسماعیل – مونتەزەر عەبدولئەمیر – بڵند حەسەن – نیهاد محەمەد – سیابەند عەگید – مارکۆ فەرەج – عەلی موسەوی

هێرشبەران: حوسێن عەبدوڵا – ریزا فازڵ – زولفیقار یونس – ئەمین حەمەوی

لەو ماوەیەدا، هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆتدیڤوار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button