ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

دوو هۆکار مۆدریچ دەکەنەوە یاریزانێکی سەرەکی

لوکا مۆدریچ لە کورسی یەدەگ بێزارە

یاریگا –

بەهۆی پێکانی چوامینی، کارلۆ ئانچێلۆتی ناچارە دووبارە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی دابڕێژێتەوە.

شەممەی رابردوو لە کلاسیلۆی جیهان ریال مەدرید شکستی بە بارسێلۆنا هێنا، بەڵام لە یارییەکە بەهۆی پێکانی چوامینی گورزێکی گەورە بەر مەدرید کەوت.

دوێنێ یەکشەممە پێگەی فەرمی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئۆرێلیەن چوامینی تووشی شکانی ئێسکی دووەمی پەنجەی پێی چەپی بووە، بەو هۆیە نزیکەی دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

کارلۆ ئانچێلۆتی لەم وەرزە پلانی سیستەمی ئەڵماسی پەیڕەو دەکات، چوامینیش بژاردەی سەرەکی هێڵی ناوەڕاستی کارلۆیە، کاماڤینگاش وەک شوێنگرەوەی ئەو رۆڵی گێڕاوە.

بەڵام پێکانەکەی چوامینی دەبێتە دەرفەتێک بۆ لوکا مۆدریچ تا خولەکی زیاتر یاری بکات، بەو پێیەی یاریزانە فەڕەنسییەکە لە 10 یاری داهاتووی تیپەکەی بێبەش دەبێت.

لوکا مۆدریچ لەم وەرزە بە ئاشکرا بێزاری خۆی لە کەم یاریکردنی دەربڕیووە، تەنانەت دەنگۆی ئەوە هەیە لە زستاندا ریزەکانی تیپەکەی جێبهێڵێت.

بەڵام ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی ئەستێرە کڕواتییەکە لە کلاسیکۆی جیهان و پێکانی چوامینی، دەکرێت گۆڕانکاری گەورە درووست بکەن و جارێکی دیکە لوکا ببێتەوە یاریزانی سەرەکی تیپەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button