ئه‌وروپا

براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا بوو

یاریگا

ئەمشەو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2023 ئاشکرا دەکرێت و خەڵاتەکەی پێشکەش دەکرێت.

لیۆنێل میسی بەهۆی بەدەستهێنانی مۆندیالی 2022 و هەروەها ئێرلینگ هالاند بەهۆی بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، بەهێزترین پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.

ماوەیەکە دەنگۆیەکی بەهێز بڵاو بووەتەوە گوایە لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا بووەتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2023.

دوێنێ لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان وێنەیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە مێسی ستایلی قژی گۆڕیوە و ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆر و بەدەستهێنانی هەشتەمین خەڵاتەکە.

لە لایەن خۆیەوە سەرتاشەکەی لیۆنێل مێسی دەنگۆیەکانی بەهێزتر کردووە، دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام وێنەیەکی لەگەڵ لیۆ بڵاو کردەوە و پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە دەڵێت

باشترینی مێژووم ئامادە کرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر. ڕۆژێکی تایبەت کە تیایدا هەشتەمین تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت. سوپاس لیۆ، کە وەک هەمیشە متمانەت پێکردم و شەرەفی گەورەترین ڕۆژی کارکردنی ژیانم پێبەخشیم. دونیا کارەکانم دەبینێت

بابەتی زیاتر

Back to top button