ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لێدوانەكانی تێن هاخ دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باسی دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دەكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی سیتیزن لەلایەن ئێرلینگ هالاند دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 26,49 و فیل فۆدن لە خولەكی 80 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە تێن هاخ ووتی: لێدانە سزاكە رێڕەوی یارییەكەی گۆڕی، هیچ لێدوانێكم لەسەر ئەوە نیە، ساڵی رابردوو لە هەمان دۆخدا بووین كاتێك بە سیتی دۆڕاین، دەبێت ئەم یارییە لە بیر بكەین و بۆ رۆژی چوارشەممە ئامادە بین.

بەردەوام بوو ووتی: لە گێمی یەكەمدا شتەكان زۆر نزیك بوون، دواتد لێدانە سزایەكە شتەكانی گۆڕی، كە دوای ئەوە بە تەواوی رێڕەوی یارییەكە گۆڕا.

لە درێژەی قسەكانیدا راهێنەرەكەی مان یوو ووتی: تۆ لە دوای یارییەكەی سیتی لەسەر بەرەوپێشچوونی یانەكە دەپرسیت، سێ یاری پێشوومان بردەوە، ئێستاش لە رێگای پێشكەوتنین، بەهێزتر دەگەڕێینەوە و دەبێت سەبر بگرین، یاریزانە پێكراوەكانمان لە رێگای گەڕانەوەن، ئێمە بەهێزتر دەبین.

لە كۆتاییشدا تێن هاخ ووتی: داوا لە هەموو هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەکەم لە پشتمانەوە بمێننەوە و تا کۆتایی بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی تیپەکە.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ مانچێستەر یونایتد لە پلەی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button