ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ناوی ركابەری گەورەی یانەكەی ئاشكرا دەكات

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێی وایە لیڤەرپوول ركابەری گەورە و سەرەكی یانەكەیەتی پێش یارییەکەیان بەرامبەر مانچیستەر یونایتد.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی پرێمەرلیگ.

لە لێدوانی پێش دێربی مانچێستەر بۆ رۆژنامەی تێلیگراف پێپ گواردیۆلا ووتی: كاتێك كاتەكانم لێرە وەك راهێنەری مانچێستەر سیتی تەواو دەكەم لیڤەرپوول دەبێتە ركابەری گەورەی من و گەورەترین ركابەرمان.

بەردەوام بوو ووتی: ئەوان تەحەدای ئێمەیان کرد و یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی ببینە تیمێکی باشتر لە هەموو روویەكەوە، ئەوان تەحەدای ئێمەیان کرد و هیچ تیپێکی تر لە ماوەی من لێرەدا نەیکرد.

راهێنەرەكەی سیتیزن لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: بێگومان ئارسیناڵ گەڕاوەتەوە و نیوکاسڵیش گەیشتووە، چێڵسیش لە پرۆسەی داڕشتنەوەی هەندێک شتدایە. ئێستا سەیری تۆتنهام بکەن، چەندە باش یاری دەکەن، بە دڵنیاییەوە، لەگەڵ ئەو راهێنەرەی کە هەیانە. بەڵام رکابەرەکانمان لە رابردوودا لیڤەرپوول بووە.

ئایا مانچێستەر یونایتد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی باڵادەستی؟

رەنگە بەو شێوەیە نەبێت کە سێر ئالێکس فێرگسۆن لەو رۆژانەدا کۆنترۆڵی کردبوو چونکە لەو ساتەدا پێموایە دوو یان سێ تیپ لە پێشبڕکێکەدا هەبوون، بەڵام ئێستا زیاتریان هەیە لەگەڵ کۆمەڵێك راهێنەری گەورە، کەواتە رەنگە بەم شێوەیە نەبێت، بەڵام ئەگەر بڕیاری باش بدەن، لەگەڵ پلەبەندی و بەڕێوەبەری وەرزشی و ئەو یاریزانانەی کە هەمان بیرۆکەیان هەیە، ئەوا دەتوانن ئەو کارە بکەن.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و شەیتانە سوورەكانیش بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button