یوێفا نوێترین ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەورووپای راگەیاند
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا، نوێترین وەشانی باشترین یانەکانی کیشوەرەکەی بڵاوکردەوە و مانچێستەر سیتی لە پلەی یەکەم دایە.
بەگوێرەی ریزبەندییەکە، یانەکانی لایپزیگ، رۆما و سیڤیلیا لە پێش بارسێلۆناوەن بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانە کاتالۆنییەکە لە .کۆتا پێنج وەرزی پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان
هەروەها ئەیسی میلان پاش کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە سێ یاری ئەم وەرزەدا و تۆمارنەکردنی هیچ گۆڵێک، دابەزیووە بۆ ریزبەندی 31.
ریزبەندییەکە بە چ پێوەرێکە ؟
یوێفا پشت بە ئەنجامەکانی یانەکانی ئەورووپا دەبەستێت لە کۆتا پێنج وەرزدا لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان (چامپیۆنزلیگ، یۆرۆلیگ، کۆنفرانس لیگ).
خاڵەکانی هەر یانەیەی کۆکراوەی خاڵەکانیەتی لە کۆتا پێنج وەرز دا، ریزبەندییەکە دەگۆڕیت بەپێی ئەنجامەکانی وەرزی ئەمساڵ.
یوێفا زۆرترین خاڵی لەسەر گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکان داناوە، کە چوار خاڵە بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکان. هەر بردنەوەیەک لەو پاڵەوانێتییە دوو خاڵە، بەرامبەربوون خاڵێک و دۆڕانیش سفر خاڵ. گەیشتن بە قۆناغی 16ش چوار خاڵی دیکەیە و دوات ئەوە خاڵێک بۆ گەیشتن بە هەر قۆناغێکی سەرووتر.
بەهۆی ئەوەی لە کۆتا پێنج ساڵدا، پێنج یانەی جیاواز ناسناوی چامپیۆنزلیگیان بردووەتەوە، هیچ یانەیەک بە تەواوی باڵادەست نیە بەسەر ئەوانی دیکەدا.
ریزبەندییەکە تاوەکو 28/10/2023