ئیسپانیا

گوندۆگان: رەنگە ڤینیسیۆس خۆی بیەوێت هاندەرانی فیکەی بۆ لێدەن

یاریگا

ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێش یاریی کلاسیکۆ باس لە شێوازی یاریکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری لاوی یانەی ریال مەدرید کرد.

ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی بلاوگرانا لە دیمانەکەی پێش یاریی کلاسیکۆ پشتگیری لە یاریزانەکەی مێرنگی کرد و لە هەمان کاتدا رەخنەی لە شێوازی قسەکردنی یەکێک لە ئەندامانی یانەکەی گرت، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بە توندی هێرشی کردووەتە سەر یاریزانە بەڕازیلیەکە.

گوندوگان لەبارەی شێوازی یاریکردنی ڤینسیۆس جونیۆر دەڵێت

قسەکانی میکێل کەمپێس لە جێگەی خۆی نەبوون و گرژییەکانی نێوان هەردوو یانە زیاد کرد. ڕەنگە جووڵە و شێوازی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یاریگادا لەلایەن هەندێک کەسەوە وەک سوکایەتی لێکبدرێتەوە، بەڵام بۆ من ڕاستگۆیانەبم لەگەڵتان وا نەبووە. دیارە پێشتر دەزانێت ئەگەر ئەم کارانە بکات، گوێی لە فیکەی هاندەرانی ناو یاریگا دەبێت. بەڵام ڕەنگە حەزی لەم فیکانە بێت

بارسێلۆنا و ریال مەدرید سبەی شەممە لە گەڕی یازدەی خولی ئیسپانیا، کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە لە یاریگا ئۆڵمپیای بارسێلۆنا بە یەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button