ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا تواناكانی یاریزانێكی بۆ گەڕایەوە

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگەیشت پێش یارییە ئاگرینەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید.

وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر 17:15 بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا رافینیا لەگەڵ تەواوی یاریزانەكانی دیكەی بارسێلۆنا راهێنانەكانی كردووە.

لە یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی لالیگا رافینیا بەرامبەر سێڤییا تووشی پێكان هات و بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

رافینیا لە راهێنانەكانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا

لە راپۆرتەكەی ماركاشدا هاتووە، چارەنووسی تەواوی یاریزانە پێكراوەكانی دیكە دیار نیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوو یاریزانان رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و فرێنكی دی یۆنگ ئەگەر هەیە بتوانن بەشداری لە یارییەكەدا بكەن.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانیای گرتووە و بارسێلۆناش بە 24 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button