یاریگا –
چارەنووسی جود بێڵینگهام و ئاردا گولەر بۆ کلاسیکوی داهاتوو یەکلایی کرایەوە.
رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 17:15 بە کاتی کوردستان، بارسێلۆنا لە یارییەکی ئاگرین یاریگای مۆنوجیک میوانداری ریال مەدرید دەکات، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە، هەردوو یانە بەدەست کۆمەڵێک پێکان دەناڵێنن.
پێگەی زە ئاتڵێتیک بڵاویکردووەتەوە، جود بێڵینگهامی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید ئەمڕۆ بەشداری مەشقی چارەسەری سرووشتی کردووە، سبەی دەگەڕێتەوە راهێنانە بەکۆمەڵەکان و بەبێ گرفت بۆ یاری کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.
Bellingham has trained with the physios and is expected to train with the group tomorrow
Ceballos, as previously reported, will not make El Clásico. Neither will Arda Güler, who continues to gain pace and with whom no risks will be takenhttps://t.co/JhoTGms6ae@TheAthleticFC
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) October 26, 2023
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئاردا گولەری تورکی هێشتا بە تەواوەتی ئامادە نییە، مێرێنگی نایەوێت مەترسی بخاتەسەر یاریزانەکە و ناوبراو بەشداری کلاسیکۆی زەوی ناکات.
ئاتڵێتیک ئاماژەی بەوەیش کردووە، یاری نەکردنی دانی سێبایۆس یەکلایی بووەتەوە، ناوبراو بەهۆی دوایین پێکانی هیچ دەرفەتێکی نییە بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بکات.
سێشەممەی رابردوو لە یاری نێوان ریال مەدرید و براگا لە چامپیۆنزلیگ، بێڵینگهام لە دواساتەکان بەهۆی هەستکردن بە ئازار یاریگای جێهێشت، ئەمەش بووە هۆی درووستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لە مەدریدا. بەڵام ئەمڕۆ کۆتایی بە ترسەکان هات، بێڵی بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە.