ئیسپانیاگرنگترین

نوێترین ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان بڵاوکرایەوە

پاڵەوانی جیهان پێشەنگە

یاریگا –

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” نوێترین ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پێشەنگ مایەوە.

لە ریزبەندییەکەی فیفا هیچ گۆڕانکارییەک لە 5 پلەی پێشەوە رووینەداوە، ئەرجەنتین پلەی یەکەمی گرتووە، بەڕازیل پلەی دووەم و فەڕەنساش پلەی سێیەم، ئینگڵتەڕا لە پلەی چوارەم و بەلجیکا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

پۆرتوگال دوو پلە هاتووەتە پێشەوە و پلەی شەشەمی گرتووە، دوای ئەویش هۆڵەندا پلەی حەوتەمی گرتووە، ئیسپانیاش دوو پلە هاتووەتە پێشەوە و پلەی هەشتەمی گرتووە.

ئیتاڵیا لە پلەی نۆیەم ماوەتەوە، کڕواتیاش چوار پلە پاشەکشەی کردووە و دابەزیووە بۆ پلەی دەیەمی ریزبەندییەکە.

هەڵبژاردەی عێراقیش پلەی 68ـی گرتووە، لەناو هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئاسیاش لە پلەی حەوتەم دێت.

کلیک بکەن بۆ بینینی تەواوی ریزبەندییەکە

نوێترین ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانرایە

بابەتی زیاتر

Back to top button