کلاسیکۆیەکی دیکە لە پێناو گابریێل خێسوس
یاریگا –
هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی گابریێل خێسوس دەدەن.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا، چاویان لەسەر گابڕیێل خێسوسی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی ئارسیناڵە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
بەپێی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ماوەیەکی زۆرە هەردوو یانە زلهێزەکەی ئیسپانیا چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن، لە مێرکاتۆی هاوینە دەچنە جەنگەوە لە پێناو بەدەستهێنانی ئەستێرەکەی سامبا.
🇧🇷Imparable Gabriel Jesús
⚽El delantero del Arsenal siempre acude a su cita con el gol cuando su equipo más le necesita. En el pasado se le vinculó a Real Madrid y Barcelona. De perfil bajo, cumple igual o más que el resto de compañeros.https://t.co/S7zgMx50et
— Diario AS (@diarioas) October 26, 2023
خێسوس لە هاوینی 2017 لە پاڵمیراسی بەڕازیلییەوە بەبڕی 32 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ مانچێستەر سیتی، بە درێسی بلوو موون 236 یاری ئەنجامدا، 95 گۆڵی کرد و 46 گۆڵیشی درووستکرد.
هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە بڕی 52 لە سیتیزنەوە گواسترایەوە بۆ ئارسیناڵ، بە درێسی گەنەرز لە 44 یاریدا 15 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی درووستکردووە.
میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکەی متمانەیەکی زۆری بەو یاریزانە هەیە، لە زۆربەی کاتەکاندا یاریزانێکی یەکلاکەرەوە بووە بۆ تیپەکەی، بۆیە پێشبینی ناکرێت بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت.
The matchwinner ⭐️ pic.twitter.com/qvS8ak2jL8
— Arsenal (@Arsenal) October 24, 2023