ئه‌مریکاگرنگترین

هێنری براوەی باڵۆن دۆر و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

یاریگا –

تێری هێنری، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسا بیروبۆچوونەکانی لەسەر براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات.

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو لە پاریس، مەراسیمی دەستنیشانکردنی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت. لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی هەشتەمین باڵۆن دۆر. ئەمەش دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیال. هەرچەندە ئێرلینگ هالاند پاڵێوراوێکی بەهێزە، دوای ئەوەی سێ نازناوی وەرزی رابردووی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەستهێنا و 52 گۆڵیشی کرد، بەڵام هێنری رایەکی جیاوازی لەسەر بابەتەکە هەیە.

هێنری کە شیکەرەوەیە لە تۆڕی هەواڵی CBSی ئەمریکی دەڵێت

رەنگە زۆربەی خەڵک دیبەیت لەسەر ئەم بابەتە بکەن، بەڵام بەلای منەوە، ئەگەر نازناوی جامی جیهانی بەدەستبهێنێت کە مێسی بەدەستیهێناوە، ئەوە هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە. ئەگەر باسی رووداوەکانی یاری کۆتایی بکەین، وەک فەرەنسییەکە کەمێک بە ئەنجامەکە نیگران بووم، بەڵام تۆ ناتوانی بڵێیت، ئەوان شایەن نەبوون. زۆربەی یاریزانان دەڵێن، هالاند و چەند یاریزانێکی دیکەش شایەنی بردنەوەی نازناوەکە، بەڵام تۆ ناتوانیت بڵێیت، مێسی شایەنی نییە، ئەگەر بەدەستیبهێنێت. هەرچەندە چەندین رووداوی دیکەش هەن، با باسی لیڤاندۆڤسکی بکەین، گوتیان ئەمساڵ باڵۆن دۆر نییە، بەڵام سەیر ئەوەبوو تۆپی پێ بەردەوام بوو. بۆچی رێگە نەدرا لیڤاندۆڤسکی خەڵاتەکە بباتەوە.؟

دواتر جەیمی کاراگێر، هاوپیشە و یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول، پرسیارێکی راستەوخۆی لە هێنری کرد و پێی گوت، بەڕوونی پێم بڵێ، کێ خەڵاتەکە دەباتەوە؟ هێنری گوتی

بەلای منەوە، مێسییە. بای بای، شتەکە بەسەرچووە.

هێنری تاکەکەس نییە بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر شتگیری مێسی بکات. تەنانەت رۆدری، یاریسازی مانچێستەر سیتی روونیکردەوە، پێشبینی بردنەوەی خەڵاتەکە بۆ مێسی دەکات. هەروەها ستاڵ سۆڵباکین، راهێنەری نەرویج پێشتر رایگەیاندبوو، مێسی باڵۆن دۆر دەباتەوە، چونکە مۆندیالی بردووەتەوە.

مێسی ئێستا لە ئینتەر مەیامی ژیانی پیشەگەری بەسەردەبات، بڕیارە لە دوای مەراسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆر، لەگەڵ یانەکەی گەشتی چین بکەن و دوو یاری دۆستانە بەرامبەر یانەکانی کینداو و چێنگدو بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button