چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێپێ ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی چامپیۆنزلیگی شکاند

یاریگا-کێپلەر پێپێ بەرگریکاری ئێستای پۆرتۆ و پێشووی ریاڵ مەدرید بووە بە تەمەنترین یاریزانی نێو یاریگای مێژووی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

شەوی رابردوو لە گەڕی دووهەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی ئەمساڵی چامپیۆنزلیگ، پێپێ لە تەمەنی 40 ساڵیدا یاری بۆ پۆرتۆ ئەنجامدا و بەوەش بووە یەکەم یاریزان لەو تەمەنەدا لە یارییەکی ئەو خولە بەشداربێت لەنێو یاریزانانی هێڵەکانی نێو یاریگا (بێ گۆڵپارێز).

ریکۆردی پێشوو بە ناوی ئەلیساندرۆ کۆستاکۆرتای بەرگریکاری پێشووی ئەیسی میلانەوە بوو بە 40 ساڵ و شەش مانگ بەڵام پێپێ تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵ و هەشت مانگ و بەوەش بووە خاوەنی ژمارە پێوانەییەکە.

بەرگریکارە بە ئەزموونەکەی پۆرتوگال لە 2007دا لە پۆرتوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کرد و  بۆ ماوەی دە ساڵ لە ئیسپانیا مایەوە، دوای جێهێشتنی ئەو یانەیە ، دوو وەرز چووە بێشکتاشی تورکی و دواتریش گەڕایەوە پۆرتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button