ئیسپانیا

پێرێز بەهۆی ڤینیسیوس ئامادەی کلاسیکۆ نابێت

فلۆرەنتینۆ پێرێز بەنیاز نیە لە یاری کلاسیکۆی یاریگای کامپ نۆو ئامادەبێت بەهۆی قسە نابەجێکانی ووتەبێژی بارسێلۆنا لە تویتەر.

دوێنێ لە یاری ریاڵ مەدرید و براگا، ڤینیسیوس لە دیمەنێکدا زیاد لە پێویست یاری بە تۆپەوە کرد، پاشانیش  میکێل کامپس ووتەبێژی بارسا لە تۆڕی ئێکس (تویتەر) نوسی “ئەمە رەگەزپەرستی نیە، پێویستە زلەیەک لە ڤینیسیوس بدرێت کە خۆی کردووە بە گاڵتەجاڕ. ئەم جوڵانە زیادە و بێ مانان لە نێو یاریگا”.

بەگوێرەی خۆزێ لویس سانچێزی رۆژنامەنووسی ئیسپانی، ریاڵ مەدرید چاوەڕێی ئەوەی کردووە ، ووتەبێژەکە داوای لێبوردن بکات بەڵام بەهۆی ئەوەی نەکردووە، فلۆرەنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە لەو یارییە ئامادە نەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بەر لەو لێدوانەش گرژی توند لە نێوان بەرپرسانی هەردوو یانە هەبوو بەهۆی کەیسی نێگرێیرا و لێدوانە توندەکانی هەردوو یانە بەرامبەر بە یەکتر لەسەر بەکارهێنانی ناوبژیوان.

یەکەم کلاسیکۆی وەرز رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کاتالۆنیا و لە کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button