سعودیەگرنگترین

ڤیدیۆ: جیانی ئینفانتینۆ ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان، سەرسامی خۆی بە نەسڕ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەردەبڕێت.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، نەسڕی سعودی لە یاریگای ئەوەل پارک، میوانداری دوحەیلی قەتەری کرد.

نەسڕ توانی یارییەکە بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵ، تالیسکا گۆڵیک و سادیۆ مانێش گۆڵەکەی دیکەی کرد.

هاوکات جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا بۆ بینینی یارییەکە لە یاریگادا ئامادەبوو، لە نزیکەوە چاوی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی دیکەی نەسڕ کەوت، پاش یارییەکەش پەیامێکی بڵاوکردەوە، نوسوییەتی:

چ یارییەک بوو! شەوی رابردوو لە یارییەکی سەرنجڕاکێشی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، لە نێوان نەسڕ و دوحەیل ئامادەبووم.

هەروەها زۆر دڵخۆشبووم کە لەنزیکەوە چاوم بە هەندێک لە ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سادیۆ مانێ کەوت، کە بە گۆڵەکانیان سەرکەوتنیان بۆ تیپەکەیان مسۆگەرکرد.

کریستیانۆ لەم وەرزە بە ئاستێکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە، لە 13 یاری 14 گۆڵی بۆ نەسڕ کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button