ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ رووبەرووبوونەوەی براگا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سپۆرتینگ براگا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان سپۆرتینگ براگا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بۆ ئەو یارییە مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە تیبۆ كۆرتوا، ئیدێر میلیتاو و ئاردا گولەر  بێ بەش دەبێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەم دێت و ناپۆلی و براگاش بە سێ خاڵ پلەی دووەم و سێیەمیان گرتووە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كێپا

هێڵی بەرگری: فران گارسیا، رودیگەر ، ناچۆ ، ڤاسكوێز

هێڵی ناوەند: كاماڤینگا، چوامینی، مۆدریچ، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، خۆسێلو

بابەتی زیاتر

Back to top button