ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانگی یەک لوکا مۆدریچ ریال مەدرید جێدەهێڵێت؟

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید سەرجەم دەنگۆکانی رۆیشتنی لوکا مۆدریچ بەدرۆدەخاتەوە.

لەم هەفتەیە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە لوکا مۆدریچی کڕواتی لە مەدرید بێزارە، بەهۆی کەم یاریکردنی دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی لۆس بلانکۆس جێبهێڵیت.

خۆزێ ئەنخێل سانچێز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕیال مەدرید لە نوێترین لێدوانی، کە پێگەی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە و دەڵێت:

بە دڵنیاییەوە لوکا مۆدریچ لە مانگی یەک ریال مەدرید جێناهێڵێت، دانوستانمان لەگەڵ هیچ یانەیەکی سعودی نەکردووە، لوکا لە مەدرید دەمێنێتەوە.

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدان ئەستێرە کڕواتییەکە لەم وەرزە لە زۆرینەی یارییەکاندا لەسەر کورسی یەدەگە، یانەکانی سعودیە و ئینتەر مەیامی ئەمریکیش دەیانەوێت دۆخەکە بقۆزنەوە و تواناکانی مۆدریچ بەدەستبهێنن.

یاریزانە تەمەن 38 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە 10 یاریدا بەشداریکردووە، بەشێوەیەکی گشتی 414 خولەک یاری کردووە، بەڵام خاوەنی هیچ گۆڵ و ئەسیستێک نییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button