ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ وەڵامێکی توندی گۆمێز دەداتەوە

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ بەشێوەیەکی توند وەڵامی گاڵتەپێکردنەکەی پاپو گۆمێز دەداتەوە.

هەفتەی رابردوو پاپو گۆمێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی مۆنزا گاڵتەی بە جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی رۆما کردبوو. گۆمێز لەبارەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە گوتبووی:

مۆرینیۆ؟ تەنیا یەک یادەوەریم بەرامبەر بەو راهێنەرە هەیە، ئەویش بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆپالیگە بەرامبەری

دوێنێ یەکشەممە، لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی سێریا ئەی، رۆما و مۆنزا رووبەڕووبوونەوە، یارییەکە بە تاکە گۆڵێکی شەعراوەی لە بەرژەوەندی تیپەکەی مۆرینیۆ کۆتایی هات. گۆمێز بەهۆی سزای راگیران بەشداری یارییەکەی نەکرد.

دوای یارییەکە جۆزێ مۆرینیۆ وەڵامی گۆمێزی دایەوە و گوتی:

نەخۆشم و کۆکەم هەیە، بەڵام هیچ دەرمانێکی چارەسەر (شروب) یان حەب ناخۆم، ئەگینا رەنگە لە پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش دەرنەچم

ئەم لێدوانەی مۆرینیۆ لەکاتێکدایە، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە، لە هەفتەی رابردوو بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش بۆماوەی 2 ساڵ سڕکرا.

ناوبراو لە وەڵامی تۆمەتەکانیدا گوتوییەتی، نەخۆشبووە و بەهەڵە شرۆبێکی لە منداڵەکەی وەرگرتووە و خواردوییەتی.

هەر دوێنێ گۆمێز لەبارەی رووداوەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، رایگەیاند کە سزاکەی وەستێنراوە و پابەندە بە سەرجەم یاساکان و هیچ کارێکی نایاسایی نەکردووە.

پاڵەوانێکی مۆندیال بۆ ماوەی دوو ساڵ سڕکرا

بابەتی زیاتر

Back to top button