فه‌ره‌نسا

جیرۆ باس لە داهاتووی دەکات

یاریگا

ئۆلیڤەر جیرۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری تێلیفۆت،  باسی داهاتووی خۆی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد.

جیرۆ لە تەمەنی 37 ساڵیدا هێشتا یاریزانێکی گرنگە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی. ئەو یاریزانە چاوی لەوەیەلە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای داهاتوو بەشداری بکات.

جیرۆ لە دیمانەکەیدا لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت

هەموو ئامانجم یاریکردنە لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەکەم. دیارە بەدەستهێنانی شتێکی لەم شێوەیەهەمیشە قورسە، بەڵام ئەگەر دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا جامەکە بەدەست بێنین و منیش بەشدار بم، ئەوەشتێکی خەیاڵی دەبێت

جیرۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

ئەگەر هێشتا بتوانم چەند گۆڵێک تۆمار بکەم بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکە بدەم و بە تایبەتی پێش کیلیانئێمباپێ بکەوم، ئەوە شتێکی باش دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button