ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیك بلباو

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیك بلباو بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی سەرەكی یانەكەی بێبەش دەبێت ئەوانیش رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، جولیس كۆندی، رافینیا، فرێنكی دی یۆنگ، سێرجی رۆبێرتۆ و پێدری.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كانسێلۆ، كریستێنسن، ئینیگۆ مارتینێز ، باڵدی

هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، رۆمیۆ ، گاڤی

هێڵی هێرشبردن: لامین یامال ، فێران تۆرێس ، جواو فێلیكس

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و ئاتلێتیك بلباو بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button