ئه‌وروپائینگلتەراڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: لەسەر جێبەجێكردنی لێدانی سزا ستێرلینگ و پاڵمەر دەبێتە دەمەقاڵەیان

یاریگا –

رەحیم ستێرلینگ ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ كۆڵ پاڵمەر دەبێتە دەمەقاڵەیان لە دوای درووستبوونی لێدانیێكی سزا بۆ یانەكەیان.

شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە خولەكەكانی 15 و 48 دا چێڵسی گۆڵی یەكەم و دووەمی تۆمار كرد و پاشان لە خولەكی 77 دێكلان رایس گۆڵی یەكەم و لە خولەكی 84 لیاندرۆ ترۆسارد گۆڵی یەكسان بوونی ئارسیناڵی تۆمار كرد.

لە خولەكی 15 چێڵسی لێدانێكی سزای بۆ درووست بوو كۆڵ پاڵمەر تۆپەكەی هەڵگرت و لێدانەكە جێبەجێ بكات بەڵام ستێرلینگ هەوڵیدا تۆپەكە لە دەستی وەربگرێت، دواتر ئینزۆ فێرناندێز دەستێوەردانی كرد و ووتی كە پاڵمەر لێدانەكە جێبەجێ بكات.

بەو ئەنجامەش گەنەرز بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و چێڵسیش بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی دەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button