ئینگلتەرا

هۆکاری دوورخستنەوەی رامسدەیل بەر لە یارییەکەی چێڵسی

یاریگا-ئارۆن رامسدەیڵ گۆڵپارێزی ئارسناڵ لە کۆتا خولەکەکانی بەر لە یارییەکەی چێڵسی لە لیستی یاریزانان دوورخرایەوە.

گۆڵپارێزەکەی گەنەرز، کە لەم وەرزەدا زیاتر رۆڵی یەدەگ دەبینێت، بە ماوەیەکی کەم بەر لە یارییەکەی چێڵسی لە لیستی یاریزانانی یانەکەی دوورخرایەوە. دواتر راگەیەندرا لە جیۆرجینای خێزانی بووەتە باوکی کوڕێک.

ئارتێتا دوای یارییەکە وتی “بەهۆی جوانترین هۆکارەوە لەگەڵمان ئامادە نەبوو. ئەوەی گرنگە ئەوەیە هەردووکیان سەلامەتن “.

ئارسناڵ و چێڵسی بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان بەرامبەربوون لەو یارییەی دەیڤد رایای گۆڵپارێزی یەکەمی ئارسناڵ ئاستێکی خراپی نیشاندا و بەشێک لە هاندەرانی یانەکە لە تویتەر داوایان کرد رامسدەیل بکرێتەوە بە گۆڵپارێزی سەرەکی.

بەو ئەنجامە ئارسناڵ سەرکەوتن بۆ پلەی دووهەم بەڵام ئەگەر تۆتنهام لە فولهام بباتەوە ئەوا دەگەڕێتەوە پلەی یەکەم و ئارسناڵ دادەبەزێت بۆ سێهەم. هەرچی چێڵسییە بە 12 خاڵ لە پلەی دەهەم دایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button