ئینگلتەراگرنگترین

یاریی لوتکەی پرێمەرلیگ بە یەکسانبوون کۆتایی هات

یاریگا

چێڵسی و ئارسیناڵ لە یاریی لوتکەی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ لە یاریگای ستامفۆرد بریدج و لە دێربیلەندەن رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە دوای تێپەڕبوونی 13 خولەک بە سەر یارییەکە، ناوبژیوان لە ڕێگەی سیستەمی ڤانلێدانێکی سزای بۆ یانەی چێڵسی خاوەنی یاریگە هەژمار کرد.

لە خولەکی 15 کۆڵ پارە لێدانە سزاکەی بۆ بلوز جێبەجێ کرد و لێدانەکەشی بەسەرکەوتووانە گۆڵ کرد وتوانی گۆڵی یەکەم یارییەکە لەبەرژەوەندی یانەکەی بکات.

دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی ئارسیناڵ هەوڵی زۆریاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکە بەڵامهەوڵەکانیان بێسوود بوو و  45 خولەکی یەکەم، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی خاوەنیاریگا کۆتایی هات.

نیوەی دووەم تەنها سێ خولەکی بەسەر چوو میخائیل مۆدریک یاریزانی ئۆکراینی یانەی چێڵسی توانیبۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانەی میوان واتا ئارسیناڵ بهەژێنێتەوە.

دوای گۆڵی دووەمی خاوەنی یاریگا، یاریزانانی ئارسیناڵ هەوڵەکانیان چڕترکردەوە، ئەوە بوو لە خولەکی77 دێکلان رایس ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە توانی  ئەنجامی یارییەکە بۆ گۆڵێک کەم بکاتەوە.

یاریزانانی ئارسیناڵ بەردەوام بوون لەسەر هەوڵەکانیان و ئەوە بوو لیۆناردۆ ترۆسارد، لە خولەکی 84 شەش خولەک پێشکۆتایی هاتنی کاتی یاسای یارییەکە، گۆڵی دووەم و یەکسانبوون بۆ ئارسیناڵ بکات.

بەم ئەنجامە ئارسینال بووە خاوەنی 21 خاڵ و لە بەرامبەر چێڵسی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button