ئه‌ڵمانیا

سانێ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی بایرن میونشن دیاریکرا

یاریگا

لێرۆی سانێ هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی ئەو یانەیە دیاریکرا.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی بایرن میونشن بڵاویکردەوە، لیرۆی سانێ وەک باشترین یاریزانی مانگی ئەیلول هەڵبژێردرا و پێش یاریزانانی وەک ماتیس تێل و هاری کەین کەوت و زۆرینەی دەنگی هاندەرەکانیان بەدەستهێنا. 

هێرشبەرە 27 ساڵانەکەی باڤارییەکان بە بەدەستهێنانی 39%ی دەنگەکان بووە براوەی خەڵاتەکە، هەروەها ماتیس تێل 23% و هاری کەین 13%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لیرۆی سانێ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یانەی بایرن میونشن لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ و  بۆندزلیگا بووە، لەم وەرزەشدا لە 11 یاریدا توانیویەتی 7 گۆڵ بۆ باڤاریەکان تۆمار بکات. هەروەها ئەو یاریزانە مانگی رابردوو بەشداری 6 یاریی کردن و توانی 6 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button