ئه‌وروپاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: هازارد گەڕایەوە بۆ یاریکردن و گۆڵێک و سێ ئەسیستی کرد

یاریگا –

هەفتەیەک لەمەوبەر ئێدین هازاردی بەلجیکی، بڕیاریدا بەشێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.

بەڵام ئەستێرە بەلجیکییەکە شەوی رابردوو گەڕایەوە بۆ یاریکردن، بەشداری لە یارییەکی خێرخوازیدا کرد، لە یارییەکەدا گۆڵێکی کرد و سێ گۆڵیشی درووستکرد.

ئەستێرەکەی پێشووی یانەی چێڵسی لە یارییەکی پڕ ئەستێرەدا درێسی ژمارە 10ی یانەی لی ڤاریتێس فەڕەنسی بەرامبەر بە تیپی کالایس پۆشی و شانبەشانی رۆبەرت پیرێس یاری دەکرد.

ئەوەی زیاتر سەرنجڕاکێس بوو، هازارد لە یارییەکەدا گۆڵێکی بۆ باوکی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی درووستکرد، دەتوانن لە خوارەوە بینەری گۆڵەکەبن

کیلیان ئێمباپێ لە پلاتفۆڕمی ئێکس (تویتەری پێشوو) لەسەر گۆڵەکەی باوکی کۆمێنتی کردووە و نوسوییەتی “مردم لە پێکەنیندا”

گۆڵەکەی هازارد:

ئەسیستێکی هازارد بۆ رۆبەرت پێرێس:

کورتکراوەی یارییەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button