ئه‌ڵمانیا

ناگلیسمان چەند مەرجێک بۆ گەرانەوەی نۆیەر دادەنێت

یاریگا –

جولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رایگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ مانوێل نۆیەر کردووە و مەرجە نوێیەکانی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی قبوڵ کردووە.

دوای پێکانە درێژخایەنەکەی نۆیەر، ئێستا گۆڵپارێزەکە ئامادەیە بگەڕێتەوە یاریگا و پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە لە کاتی پشووەکانی یارییە نیشتمانییەکانی ئەڵمانیا لە مانگی نۆڤەمبەردا جارێکی دیکە بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکرێتەوە.

دوای ئەوەی ئەڵمانیا نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022 دوورکەوتەوە، مانوێل نۆیەر، لە گەشتێکدا بەهۆی خلیسکانەی سەر بەفر، قاچی تووشی پێکانێکی سەخت بوو. دوێنێ پێنجشەممە گەڕایەوە یەکەم  مەشقی بە کۆمەڵی یانەکەی.

دوێنێ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، ناگلیسمان گوتی:

بەڵێ، بە تەلەفۆن لەگەڵ مانوێل نۆیەر قسەم کرد. کاردانەوەی زۆر باشی هەبوو بەرامبەر بەم بابەتە. “ئەو بەڕاستی یاریزانێکی پیشەگەرە”.

ئەمەش لە کاتێکدا روودەدات کە هانسی فلیک پێشتر ئیلکای گوندۆگانی وەک کاپتنی نوێی تیپەکەی هەڵبژاردبوو، ناگلیسمانیش بڕیاریدا گوندۆگان وەک کاپتن بهێڵێتەوە.

نۆیەر بڕیاری داوە ئەو مەرجانە قبوڵ بکات و بەردەوام بێت لە ئامادەبوونی خۆی لە هەڵبژاردەی ولاتەکەی، بەڵام ئەو باش ئاگاداری ئەو راستییەیە کە چیتر قۆڵبەستی کاپتنی نابەستێت، جێگیر بوونیشی لە پێکهاتەی سەرەکی روون نیە و دەبێت شەڕ بکات تاوەکوو جێگەی خۆی بگرێتەوە.

پێدەچێت ئەم گۆڵپارێزە مانگی داهاتوو جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکرێتەوە، بەڵام رەنگە وەک یەدەگ بۆ مارک ئەندرێ تێرشتیگن لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button