خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆی نەوەستێنراو… ریکۆردەکانی مێسی و شازادە هاری لەگەڵ باڵادەستی کەڵەشێرەکە

گرنگترین رووداوەکانی پشووە نێودەوڵەتییەکان

یاریگا –

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پشووە نێودەوڵەتییەکانی مانگی ئۆکتۆبەر بوو، تۆڕی وەرزشی یاریگا، لەم بابەتەدا تیشک دەخاتەسەر گرنگترین ئەو رووداوانەی لە پشووە نێودەوڵەتییەکاندا روویاندا.

واتارو ئیندۆی ژاپۆنی

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، هەڵبژاردەی ژاپۆن توانی 6 یاری بەدوای یەک شکست بەو هەڵبژاردانە بهێنێت کە لە کیشوەری ئاسیا نین.

ئەنجامی هەر شەش یارییەکە: ژاپۆن 2 تونس 0، ژاپۆن 4 تورکیا 2، ژاپۆن 4 کەنەدا 1، ژاپۆن 4 پیرو ، ژاپۆن 4 ئەڵمانیا 1، ژاپۆن 6 سلڤادۆر 0.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ پۆرتوگال

ئەو هەڵبژاردانەی تا ئێستا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 زۆرترین گۆڵیان کردووە.

پۆرتوگال 32 گۆڵ، سویسرا 20 گۆڵ، ئیسپانیا 19 گۆڵ.


ئەو هەڵبژاردانەی هیوایان نەما بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 : گوام، مەنگۆلیا، کەمبۆدیا، سری لانکا، مەکاو، تیمۆر لێستێ، ماڵدیڤز، لاسۆ، بوتان و برونێی.

برونۆ فێرناندێز

لە پاڵاوتکەکانی یۆرۆی 2024، برونۆ فێرناندێز بەشداربووە لە کردنی زۆرترین گۆڵ.

لە 8 یاری 7 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ پۆرتوگال

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵە نێودەوڵەتییەکانی گەیاندە 128 گۆڵ.

44 گۆڵی زیاترە لەهەر یاریزانێکی دیکەی ئەوروپی.

کریستیان ئیریکسن لەگەڵ دانیمارک

لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، کریستیان ئیریکسن لە ناوچەی سزا زۆرترین پاسی داوە (81 پاس)

گاڤی لەگەڵ ئیسپانیا

گاڤی لە تەمەنی (19 ساڵی و 71 رۆژ) بووە لاوترین یاریزانی مێژوودا، 5 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە.

لیۆنیل مێسی لەگەڵ تانگۆ

لیۆنێل مێسی بە کردنی 31 گۆڵ، بووە گۆڵکاری مێژوویی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی کیشوەری ئەمریکای باشوور.

مانوێل ئاکانجی لەگەڵ سویسرا

لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، مانوێل ئاکانجی (740) پاسی درووستی هەبووە، کە زۆرترینە.

ئیمیلیانۆ مارتینێز لەگەڵ تانگۆ

ئیمیلیانۆ مارتینێز، 712 خولەکە بە درێسی ئەرجەنتین گۆڵی لێنەکراوە، دوایین گۆڵ کە لێیکرا لە یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەر بوو.

جولیان ناگلیزمان لەگەڵ ئەڵمانیا

بە درێژایی مێژوو، جولیان ناگلیسمان دووەم راهێنەری ئەڵمانییە لە یەکەم یاریدا سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەکە بەدەستبهێنێت، لە کاتێکدا لە سەرەتا گۆڵیان لێکرا.

یەکەم راهێنەر ئوتو نێریز بووە، لە ساڵی 1926 (4-3 بەرامبەر هۆڵەندا)

کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ فەڕەنسا

لە سەدەی 21، کیلیان ئێمباپێ تاکە یاریزانە 6 گۆڵی لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا کردووە.

زۆرترین گۆڵی کیلیان بەرامبەر هۆڵەندا بووە.

کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ فەڕەنسا

کیلیان ئێمباپێ بە کردنی 43 گۆڵ بووە چوارەم گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

جیرۆ 54 گۆڵ، تێری هێنری 51 گۆڵ، گرزیمان 44 گۆڵ و ئێمباپێ 43 گۆڵ.

هاری کەین لەگەڵ ئینگڵتەڕا

هاری کەین ریکۆردێکی مێژوویی بۆبی چاڕڵتنی شکاند، بوو بە یەکەم یاریزانی ئینگڵتەڕا لە یاریگای وێمبڵی 24 گۆڵ بکات، کە بۆبی خاوەنی 23 گۆڵە لەو یاریگایەدا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ پۆرتوگال

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە دووەم یاریزان لە مێژوود، زۆرترین یاری نێودەوڵەتی بباتەوە.

سێرجیۆ رامۆس، 131 بردنەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ 123 بردنەوە.
ئیکەر کاسیاس 121 بردنەوە.
لیۆنێل مێسی 111 بردنەوە.

جەیمس رۆدریگێز لەگەڵ کۆڵۆمبیا

جەیمس رۆدریگێز یەکەم گۆڵی خۆی لە دژی هەڵبژاردەی ئۆرەگوای کرد.

لەکۆی 9 رکابەری کۆڵۆمبیا، گۆڵی لە 6 دانەیان کردووە، تەنیا تۆڕی گۆڵی بەڕازیل، ئەرجەنتین و پارەگوای نەهەژاندووە.

خیسۆس ناڤاز لەگەڵ ئیسپانیا

خیسۆس ناڤاز لە تەمەنی (37 ساڵ و 325 رۆژ) بووە بەتەمەنترین یاریزان گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا درووستبکات.

لوکاکو لەگەڵ بەلجیکا

لوکاکو بە کردنی 10 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای گرتووە.

لوکاکو 10 گۆڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ 9 گۆڵ
هۆیلوند 7 گۆڵ
کەین 7 گۆڵ

هەڵبژاردەی پۆرتوگال

لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، پۆرتوگال تاکە هەڵبژاردەیە لە 8 یاریدا، 8 بردنەوەی بەدەستهێناوە.

رودیگەر لەگەڵ ئەڵمانیا

هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا (میواندار)، پۆرتوگال، فەڕەنسا، ئینگڵتەڕا، بەلجیکا، ئیسپانیا، سکۆتلاند، تورکیا و نەمسا بە فەرمی سەرکەوتن بۆ یۆرۆی 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button