فه‌ره‌نسا

یاریزانێکی دیکەی موسڵمان لەسەر فەڵەستین سڕکرا

یانەی نیسی فەڕەنسی رایگەیاند یوسف عەتالی ئەستێرەی یانەکەیان سزاداوە بەهۆی پۆستێک کە بۆ بەرگریکردنی لە فەڵەستین کردوویەتی.

یوسف بەر لە دوو رۆژ لە پێگەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرگری لە فەڵەستین  کردبوو، هەرچەندە هەرزوو سڕییەوە بەڵام نیس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند ئەو یاریزانەیان سڕکردووە

لە بەیاننامەکەدا هاتووە

دوای گەڕانەوەی یوسف لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەرپرسانی یانەکە لەگەڵیدا کۆبوونەتەوە و تێیدا ناوبراو دانی بە هەڵەکەی دا ناوە و هەرزوو پۆستەکەی سڕیووەتەوە و بەفەرمی داوای لێبوردنی کردووە. بەڵام بەهۆی هەستیاری ئەو پۆستەی کردوویەتی و کاریگەرییەکانی لەسەرە یانەکە، بڕیاردرا بە سڕکردنی راستەوخۆی و سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت تاوەکو دادوەر بڕیاری لەسەر بدات.

عەتال تۆمەتبارە بە بڵاوکردنەوەی لێدوانی دژە جولەکە و دەچێتە پاڵ هەریەک لە   نوسەیڕ مەزراوی لە بایەرن و ئەنوەر غازی لە ماینز کە بەهۆی پۆستی بەرگری لە فەڵەستین و دژایەتی ئیسرائیل سزادراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button