ئیتاڵیا

فاجیۆلی پارەی لە هاوتیمەکانی قەرز کردووە بۆ قومارکردن

تا دێت زانیاری زیاتر لەسەر کەیسی گرەو و قومارکردنی یاریزانانی ئیتاڵیا ئاشکرا دەبێت و نیکۆڵۆ فاجیۆلی کەوتۆتە دۆخێکی دەروونی سەختەوە.

فاجیۆڵی لە بارەگای لێکۆڵەڕی فەرمی ئیتاڵیا دانی بە هەموو شتەکاندا ناوە و هەردوو رۆژنامەی توتۆ سپۆرت و گازیتا تەواوی دان پێدانانەکەی فاجیۆلیان بڵاوکردووەتەوە.

ناوبراو لە دان پێدانانەکەدا وتوویەتی کە بەڕێوبەرانی ئەو ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەی بە نایاسایی گرەوی تێدا کردووە، هەڕەشەیان لێکردووە چونکە پارەیان قەرزار بووە و نەیبووە بیداتەوە.

شەوان خەوم لێنەدەکەوت و تا دەهات قەرزەکانم زیاتر دەبوو. ناچاربووم قوماری دیکە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم قەرزەکان بدەمەوە. ئەگەر براوەش بوومایە تەواوی پارەکان بۆ قەرز دەڕۆیشت، ئەوان دەیان گوت قاچت دەشکێنین پارەکەمان نەدەیتەوە

فاجیۆلی وتیشی

لە مانگی نۆی 2022دا  250 هەزار دۆلار قەرزار بووم. دواتر پارەم لە هاوتیمەکانم قەرز دەکرد و دەمگوت دیاری بۆ دایکم پێدەکڕم. گاتی 40 هەزار یۆرۆی پێدام هێشتا نەمداوەتەوە، چەند هاوڕێیەکی دیکە 40 هەزار یۆرۆی دیکەیان پێدام، بەڵام ئەوان نەیاندەزانی  بۆ ئەوە بەکاری دەهێنم.

بەگوێرەی سکای سپۆرت فاجیۆلی تەنها 7 مانگ سڕدەکرێت ئەویش بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نیە کە گرەوی لەسەر یارییەکانی یانەکەی خۆی کردبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button