ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دووەم یاریزانی موسڵمانی بۆندسلیگا لەسەر بەرگری کردن لە فەڵەستین سزادرا

یاریگا-یانەی ماینزی ئەڵمانی رایگەیاند ئەنوەر غازی یاریزانی یانەکەی سڕکردووە بەهۆی بەرگریکردن لە فەڵەستین.

غازی تەنها دوو مانگە پەیوەندی بە ماینزەوە کردووە و لە ستۆری ئینستاگرامەکەی داوای پشتیوانی کرد بۆ فەڵەستین، هەرچەندە ستۆرییەکەی سڕییەوە بەڵام ئەمڕۆ ماینز بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێن “هەڵوێستێکی دەربڕیووە کە جێگەی قبوڵکردن نیە لەلایەن یانەکەمانەوە چونکە ماینز خۆی بە دووردەگرێت لەو کێشمە کێشەی ساڵانێکی زۆرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و دوورە لە بەهاکانی یانەکەمان. هەر بۆیە نێردراوەتەوە ماڵەوە”.

ئەنوەر غازی لە ماینز رێگەی پێنادرێت بچێت بۆ بارەگای یانەکە و بەشداری مەشقەکانیش بکات تا ئەوکاتەی یانەکە لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە.

ناوبراو بەر لە هاوینی ئەمساڵ پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئایندهۆڤن، ئێڤەرتۆن و ئەستۆن ڤیلا ئەنجامداوە.

غازی دەبێتە دووهەم یاریزانی موسڵمانی بۆندزلیگا لەدوای نوسەیڕ مەزراوی یاریزانی بایەرن میونشن کە رووبەرووی سزا ببێتەوە بەهۆی پشتگیریکردن لە فەڵەستین.

بابەتی زیاتر

Back to top button