ئه‌وروپا

هاندەرانی سکۆتلاند بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش سوپاسی گاڤی دەکەن

یاریگا –

بەو گۆڵەی کە گاڤی بەرامبەر نەرویج تۆماریکرد و بووە هۆی سەرکەوتنی ئیسپانیا بۆ یۆرۆی 2024، سەرکەوتنی سکۆتلەنداشی بۆ یۆرۆی 2024 واژۆ کرد و بووە بە پاڵەوانی سکۆتلەندییەکان.

ئیسپانیا پێویستی بەوە بوو لە نەرویج بباتەوە بۆ ئەوەی راستەوخۆ سەربکەوێت بۆ یۆرۆی 2024 و بە تاکە گۆڵی گاڤی ئەم ئامانجەی بەدەستهێنا. گۆڵەکە کە گومانی ئۆفساید بوونی هەبوو و بووە بابەتی رەخنەی راهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا تیپی باشتر بوو لە یاریگادا و شایەنی بردنەوە بوو.

هەروەها سەرکەوتنی ئیسپانیا سەرکەوتنی سکۆتلەندای پشتڕاستکردەوە و ئێستا گاڤی لەلای سکۆتلەندییەکان زیاتر بەناوبانگ و خۆشەویستتر بووە.

لە وتارێکی سەرنجڕاکێشدا رۆژنامەیەکی سکۆتلاندی، گاڤی وەک پاڵەوانێک وەسفکردووە و پێشنیاری کردووە و دەڵێت:

هەرکاتێک گاڤی هاتە سکۆتلەندا، خواردن و خواردنەوەیەکی بێبەرامبەری پێدەدرێت بۆ ئەوەی قەدری ئەستێرەکەی بارسێلۆنا و گوڵەکەی بزانین کە وای لێکردین سەربکەوین، لە ئەدینبۆرگ و هیچ شوێنێکی تری سکۆتلاندا ناچار نییە پارەی خواردنەوە و خواردن بدات. “ئەمە کەمترین شتە کە دەتوانین بۆ ئەم گەنجینە تەمەن 19 ساڵە بیکەین”.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوا یاری سکۆتلەندا لە کۆمەڵەی A بەرامبەر جۆرجیا و نەرویج تەنها بۆ ئەوە گرنگە کە بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەسەربکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button