ئینگلتەرایاریگا

تیاگۆ سیلڤا باس لە داهاتووی خۆی لە دوای ئەم وەرزە دەکات

یاریگا –

تیاگۆ سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیل و یانەی چێڵسی، رەتیکردەوە باسی داهاتووی خۆی لە ستامفۆردبریج بکات.

تیاگۆ سیلڤا رەتیکردەوە وەڵامی ئەو قسە و باسانە بداتەوە کە باس لەوە دەکەن لە هاویندا چێڵسی بەجێ دەهێڵێت و بگەڕێتەوە بەڕازیل. سیلڤا لەم دواییانەدا باسی لە داهاتووی خۆی و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ تیپی فلۆمینێنزی بەڕازیلی کرد کە لەو یانەیە دەستی بە ژیانی وەرزشی کردووە.

بەرگریکارەکە لە مانگی سێپتێمبەردا ئاهەنگی 39 ساڵەی لەدایک بوونی گێڕا، بەڵام دەڵێت هێشتا بڕیاری نەداوە وەرزی داهاتوو کەی و لە کوێ یاری دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ METRO، گوتی:

پەیوەندییەی نێوان من و یەکەم یانەم لە بەڕازیل ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و ئەوەش راستە، بەڵام من پێم باشە لەم ساتەدا بێدەنگ بم، چونکە لە رابردوودا گفتوگۆ سەبارەت بەم بابەتە هەبووە. من خێزان و منداڵم هەیە. بۆیە دەبێت بیر لەم لایەنەش بکەمەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویستە بزانم خێزانەکەم لە کوێدا دەتوانن دڵخۆش بن تاوەکوو ئەم ئەزموونە جوان و سەرکەوتووەی کە بەدەستم ‌هێناوە لە شوێنێک تەواو بکەم.

گرێبەستی ئێستای سیلڤا تا کۆتایی ئەم وەرزی پرێمەرلیگ بەردەوام دەبێت، بەڵام ماوە بزانرێت لە ستامفۆرد بریج دەمێنێتەوە یان یانەکە جێدەهێڵێت. بەڵام سەرەڕای ئەوەی تەمەنی بەرز بووەتەوە، بەڵام وەک یاریزانێکی سەرەکی لە تیپەکەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆدا یاری دەکات و تا ئێستا لەم وەرزەدا لە سەرجەم یارییەکانی چێڵسی لە پرێمەرلیگ یاری کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button