خوله‌کانی دیکە

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە سەردەمی پێش و دوای رۆناڵدۆ دا

یاریگا –

لە سەرەتای ژیانی وەرزشی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە، هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئاستێکی زۆر جیاوازتری پێشکەش کردووە بە بەراورد بە سەردەمی پێش هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2003 بە فەرمی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتوگالەوە کرد و بەشداری لە یۆرۆی 2004 کرد. پۆرتوگال لە یۆرۆی 2004 پلەی دووەمی بەدەستهێنا و نەیتوانی ئەزموونی پاڵەوانێتییەکە بکات.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال پێش دەرکەوتنی رۆناڵدۆ هیچ پاڵەوانێتییەکی بەناوبانگی بەدەست نەهێنابوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی دۆن، جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ساڵی 2016 و خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ساڵی 2019 بەدەستهێنا.

یۆرۆی 2016، هەڵبژاردەی پۆرتوگال

پێش هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەڵبژاردەی پۆرتوگال تەنها سێ جار توانیبووی سەرکەوێت بۆ پاڵەوانێتییەکانی یۆرۆ. هەروەها  پۆرتوگالییەکان پێش رۆناڵدۆ تەنها سێ جار ئەزموونی بەشداریکردنیان لە مۆندیالدا هەبوو، بەڵام بە ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەڵبژاردەی پۆرتوگال پێنج جار سەرکەوتوو بووە پاڵەوانەتی جامی جیهانی. لە لایەکی تریشەوە شەش جار سەرکەوتوون بۆ کێبڕکێکانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

رۆناڵدۆ 125 گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کردووە و باشترین گۆڵکاری مێژووییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە راستیدا یۆرۆی 2024 شەشەمین جامی ئەوروپایە کە رۆناڵدۆ ئەزموونی دەکات و هەروەها دەیەوێت لە مۆندیالی 2026دا بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button