خوله‌کانی دیکە

كارڤاخال ستایشی ئاستی گاڤی دەكات

یاریگا –

دانی كارڤاخال، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید ستایشی ئاستی پابلۆ گاڤی ناوەڕاستكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

شەوی رابردوو نەرویج لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیسپانیای كرد، یارییەكەش بە بردنەوەی هەڵبژاردەی میوام بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

تاكە گۆڵەكەی ماتادۆر لەلایەن گاڤی لە خولەكی 49ی یارییەكەدا تۆمار كرا و بەو بردنەوەیەش ئیسپانیا راستەوخۆ بلیتێكی یارییەكانی یۆرۆی 2024ی بەدەستهێنا.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كارڤاخال ووتی: گاڤی تەمەنی تەنیا 19 ساڵە، یاریزانێكی سەرەكییە لە بارسێلۆنا و ئیسپانیا، زۆر شت نیە بۆ وتن، ئەو گەوهەرێكە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەوەی هەیەتی لەرێگەی كار و هەوڵەكانییەوە بەدەستیهێناوە و كەس هیچی پێنەداوە، ئەگەر هێشتا لێرە بێت و بە شێوەی سەرەكی یاری دەكات لەبەر ئەوەیە كە ئاستە باشەكەی رێگەی پێدەدات ئەم دەرفەتانە بەدەستبهێنێت.

لە دوای بردنەوەكەیان لە نەرویج ووتی: یارییەکی تاڕادەیەک تەواومان ئەنجامدا، هیچ هەلێکیان دروست نەکرد و بە خۆشحاڵیەوە دەگەڕێینەوە ماڵەوە کە سەرکەوتنمان بۆ یۆرۆی داهاتوو بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button