خوله‌کانی دیکە

ئێرلینگ هالاند نەرویجییەکان بێهیوا دەکات

یاریگا –

هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەرویج، چانسێکی زۆر کەمی بۆ سەرکەوتنی یۆرۆی 2024 هەیە.

ئێرلینگ هالاند بەنزیکەیی لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 دوور کەوتووەتەوە ئەمەش بە هۆی کوالێتی یاری کردنی هەڵبژاردەکەیە.

هالاند، دوای ئەوەی نەیتوانی بەشداری مۆندیالی 2022 بکات، لە ماڵئاواییکردن لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپاش نزیک بووەتەوە، هاوشانی مارتن ئۆدیگاردی هاو تیمی رووبەڕووی شکستێکی گەورەی دیکە لە ژیانی وەرزشیدا دەبێتەوە.

سەرکەوتنی ئەمشەوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 1-0 بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە هەوڵەکانی نەرویج هێنا و یارییە چارەنووسسازەکەی نەرویج بۆ دیاریکردنی لوتکەی کۆمەڵەی A ئەمشەو بە گۆڵێکی گاڤی لە بەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی هات.

لەم یارییە گرنگەدا، ئێرلینگ هالاند یەکێک بوو لە هیواکانی نەرویج بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام  لە بیست و هەشتەمین یاری نیشتمانی خۆیدا نەیتوانی 28مین گۆڵ تۆمار بکات.

هێرشبەرەکە بە شێوەیەکی قورس لەلایەن بەرگریکارە ئیسپانییەکانەوە دەورە درابوو، بۆیە نەیتوانی هێرشێکی مەترسیدار لەسەر گۆڵی ئیسپانیا دروست بکات.

نەرویج بۆ ئێستا چانسی ئەوەی هەیە لە پلەی ئۆفدا بێت. بڕیارە پاڵەوانێتییەکە لە مانگی ئاداردا بەڕێوەبچێت و ماوە بزانرێت ئایا هالاند دەتوانێت ئەم ئەرکە بە باشی جێبەجێ بکات و بەشداری یەکەم پاڵەوانییەتیەکی گرنگی نیشتمانی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button