خوله‌کانی دیکە

لوکا مۆدریچ گەیشت بە ژمارەیەکی گەورە

یاریگا –

لوکا مۆدریچی کڕواتی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، یاری ژمارە 1000ـی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا ئەنجامدا.

شەوی رابردوو لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، هەڵبژاردەی کڕواتیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی وێڵز بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی وێڵز کۆتایی هات.

سەرەڕای شکستە سەختەکەیان، ئەم یارییە یارییەکی مێژوویی بوو بۆ لوکا مۆدریچ، بەوپێیەی یاری ژمارە 1000ـی ئەفسانە کڕواتییەکەبوو لە کاروانی وەرزشیدا.

لوکا لە ژیانی پیشەگەریدا یاری بۆ یانەکانی دینامۆ زاگریبی کڕواتی، زیرینسکی کڕواتی، تۆتنهامی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی کردووە.

بە درێسی سەرجەم یانەکان، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 830 یاری کردووە، 98 گۆڵی کردووە و 123 گۆڵیشی درووستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی 170 یاری کردووە، توانیوییەتی 24 گۆڵ بکات و 27 گۆڵیشی درووستکردووە.

لوکا مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید

هەڵبژاردەی کڕواتیا لە کۆمەڵەی چوارەم شانبەشانی هەڵبژاردەکانی، تورکیا، وێڵز، ئەرمینیا و لاتیڤیا یاری دەکات. بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەدوای وێڵز پلەی سێییەمی کۆمەڵەکەی گرتووە.

کڕواتیا لە دوا گەڕی پاڵاوتنەکانی یۆرۆ رووبەڕووی ئەرمینیا دەبێتەوە، وێڵیزش بەرامبەر تورکیا یاری دەکات، بۆ گەیشتن بە یۆرۆی 2024 پێویستە کڕواتییەکان شکست بە ئەرمینیا بهێنن، وێڵزیش بەرامبەر تورکیا تووشی شکست یاخود یەکسانبوون ببێت.

ریزبەندی کۆمەڵەکە (لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە)

کات و بەرواری یارییەکانی دوا گەڕ (لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە)

بابەتی زیاتر

Back to top button