ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تریپیێر: بێڵینگهام ترسناكە

یاریگا –

كیران تیرپیێر، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی ستایشی ئاستی جود بێڵینگهامی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات.

سبەی سێشەممە كاتژمێر 21:45 ئینگلتەرا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیتاڵیا دەكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بی بی سی تریپیێر ووتی: “بەو پێگەیشتنەی کە هەیەتی، لەگەڵ ئەو کوالیتی و توانای هێرشبردنەی، ئەو ترسناکە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەگەر لە مەدرید یارییەکی باش بکەیت، هاندەران خۆشیان دەوێیت، بۆ من شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبوو، بەتایبەتی بەو شێوازە باشەی لەوێ دەستیپێکرد.

لە درێژەی قسەكانیدا بەرگریكارەكەی نیوكاسڵ ووتی: لە دۆرتمۆند کارێکی سەرسوڕهێنەری کرد و ئەزموونی بەدەستهێنا، دەتوانن بزانن چۆن بە ئازادی یاری دەکات، یاریزانانی دەوروبەری بەشداری دەکەن لە بەرزبوونەوەی ئاستی، ترسناكترین شتی ئەوەیە کە تەمەنی تەنیا 20 ساڵە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button