ئاسیا

هەڵبژاردەی فەلەستین لە جەزائیر یاریی دەکات

یاریگا

بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییە ئیسرائیل بۆ سەر خالی فەلەستین سەرجەم چاڵاکیە وەرزشیەکانی ئەم وڵاتە راگیراون.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەلەستین ماوەیەکە لەگەڵ چەند وڵاتێک لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی یارییەکانیان لە وڵاتێکی دیاریکرا ئەنجام بدەن.

وەلید سەعدی، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە 21ـی ئەم مانگە لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 و جامی نەتەوەکانی 2027، میوانداری یاریی نێوان هەڵبژاردەی فەلەستین و  ئوسترالیا دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، بە پابەندبوون بە فەرمانی دەسەڵاتە باڵاکانی ئەو وڵاتە و لەسەر داوای جبریل ڕەجوب سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەلەستین، جەزائیر بڕیاریدا میوانداری سەرجەم یارییەکانی فەلەستین بکات.

هەڵبژاردەی فەلەستین لە کۆمەڵەی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 و هەروەها جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2027 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئوستوراڵیا و لوبنان و ماڵدیف یان بەنگلادیش دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button