مارۆتا : قازانجێکی باشمان کرد لە فرۆشتنی ئۆنانا
بێپێ مارۆتا بەڕێوبەری گشتی ئینتەرمیلان باسی سەرکەوتنەکانی خۆی دەکات لە بازاڕی گواستنەوەدا لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە.
مارۆتا بەڕێوبەری گشتی یوڤێنتۆس بوو تاوەکو 2018 و لە ماوەی کارکردنی ئەودا یۆڤی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا بەڵام دوای تەنها یەک رۆژ لە جێهێشتنی یۆڤی لەلایەن ئینتەرمیلانەوە پەیوەندی پێوەکرا و پۆستی بەڕێوبەری گشتی پێ سپێردرا.
ناوبراو لە میانەی فێستیڤیاڵێکی رۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، باسی لە بەشێک لە فرۆشتنە زۆر سەرکەوتووەکانی کرد و وتی
بیرمە کە ئیکاردیمان فرۆشت بە پاریس بە 50 ملیۆن یۆرۆ لە کاتێکدا هەمان ئەو توانایەی پێشتری نەمابوو. دواتر بێ بەرامبەر ئۆنانای گۆڵپارێزمان گواستەوە و هاوینی رابردوو دوای تەنها یەک وەرز بە 52.5 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتمان بە مانچێستەر یونایتد، ئینتەر قازانجێکی زۆر باشی کرد لە فرۆشتنی ئۆنانا.
گۆڵپارێزە کامیرۆنییەکە ئاستێکی باش لە ئۆڵدترافۆرد پێشکەش ناکات و رۆژنامەکە پرسیاریان ئەوەیان لێکرد کە ئایا ئامادەن بیگەڕێننەوە ئەگەر لە یونایتد بڕوات؟ ئەویش وتی
هەمووشتێک روودەدات لە تۆپی پێ، ئەو ئەزموونێکی باشی لە ئینتەر بینی و ئێمەش سوودمان لێبینی، مەرج نیە یاریزانێکی باش لە هەموو یانەیەک سەرکەوتووبێت”.