ئه‌مریکائیسپانیا

خولی ئەمریکا ئامانجی داهاتووی کاپتنەکەی بارسێلۆنایە

یاریگا –

سێرجی رۆبێرتۆ، یاریزان و کاپتنی یانەی بارسێلۆنا، سەرەڕای کاڵبوونەوەی لە پێکهاتەکە پێدەچێت پێگەی داهاتووی خولی ئەمریکا بێت.

رۆبێرتۆ کە ئەم وەرزە کاپتنی یەکەمی یانەی بارسێلۆنایە، لە دوای چەند یارییەک کە یەدەگ بوو، لە گێمی دووەمی یاریی نێوان پۆرتۆ و بارسێلۆنا هاتە ناو یاریگا. رۆبێرتۆ، کە وەرزی رابردوو لە یاری گرنگدا بەشداری کردووە و تەنانەت گۆڵێکیشی بەرامبەر ریال مەدرید تۆمارکرد، لەم وەرزەدا زۆر لاواز بووە و زۆرجار لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکاندا هاتۆتە ناو یاریگا.

ئەم یاریزانە تەمەن 31 ساڵە بڕیاریدا بەشێوەیەکی پیشەگەرانە مامەڵە بکات و رەخنەی لە دۆخی خۆی نەگرتووە. رۆبێرتۆ بە 224 خولەک لە ریزبەندی 16یەمی ئەو یاریزانانەیە کە ئێستا یاری بۆ بارسیلۆنا دەکەن و تەنها لە دوو یاریدا بەرامبەر ڤیاڕیال و ئۆساسۆنا جێگیر بووە.

گرێبەستەکەی رۆبێرتۆ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، دوای 14 وەرز و زیاتر لە 350 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا، پێدەچێت رۆبێرتۆ لە ماڵئاویی یانeکە نزیک بووبێتەوە، بە پێی هەواڵی میدیا ئیسپانیەکان ئامانجی داهاتووی پەیوەندی کردنە بە هاوڕێ دێرینەکانی ووەک لیونیل مێسی، بوسکێتس و ئالبا لە خولی ئەمریکا و یانەی ئینتەر مەیامی.

سێرجی رۆبێرتۆ حەزی لە ئەزموونکردنی ژیانە لە ئەمریکا، هاوژینەکەی پێشوازی لەم بژاردەیە کردووە و پێدەچێت ئەویش وەک هەندێک یاریزانی پێشووی بارسا رێگای خولی ئەمریکی هەڵبژێرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button