ئاسیائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

ئیمۆبێلی پەشیمانە لەوەی پەیوەندی بە سعودیەوە نەكرد

یاریگا –

چیرۆ ئیمۆبێلی، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی لازیۆی هەمان وڵات پەشیمانە لەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە خولی سعودیەوە نەكردووە.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئیمۆبێلی چەند ئۆفەرێكی لەلایەن یانەكانی سعودیەوە بە دەست گەیشتووە لەوانە یانەكانی هیلال، شەباب و تەعاون.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا لازیۆ سێرگی میلینكۆڤیچ ساڤیچی بە یانەی هیلالی سعودی فرۆشت.

ئیمۆبێلی لە لێدوانێكیدا كە تۆڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویكردووەتەوە ووتی: بیرم لە سعودیە کردەوە کاتێک لە هاویندا هەندێک ئۆفەرم پێگەیشت، بەڵام بڕیارمدا ئەو ئۆفەرانە رەتبکەمەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە یاریکردن بۆ ئیتاڵیا و هەروەها لە چامپیۆنزلیگدا.

بەردەوام بوو ووتی: لە دوای دەستپێكردنی وەرز، چەند پرسیارێكم لە خۆم كرد، بەتایبەت لە دوای ئەو رەخنانەی كە لێمگیرا لەلایەن ئەوانەی كە قەدری مانەوەی منیان نەزانی، لە بری ئەوە پرسیاریان لێكردم كە دەكرا چەند پارەیان لە فرۆشتنی من دەستبكەوێت، ئەوە ئازارم دەدات.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: ئئستا بیركردنەوەكانم هەمان شێوەی مانگی تەمووز نیە، هەندێك رۆژكە لە باشترین ئاستدا نیم، وا هەست دەكەم كە بڕۆیشتمایە باشتر بوو، هەندێك جاریش پرسیار دەكەم ئایا بڕۆیشتمایە باشتر دەبوو؟ نازانم چی روودەدات.

سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ لازیۆ و پەیوەندیكردنی بە خولی سعودیەوە ووتی: ئێستا نامەوێت وەڵام بدەمەوە، لەگەڵ خێزانەکەم بیری لێدەکەمەوە، هەرچۆنێك بێت سەرەتا پێوویستە توانای جەستەییم بگەڕێنمەوە، كاتێك بە تەواوی چاكبوومەوە دواتر دەتوانم بڕیارێكی راستەقینە بدەم.

هێرشبەرە ئیتاڵییەكە ووتیشی: ناتوانم بڵێم بۆ هەتا هەتایە لە لازیۆ دەمێنمەوە، چونکە ئێستا بەدەست پێکانەوە دەناڵێنم، بەڵام ئەگەر 20 گۆڵ تۆمار بکەم، رەنگە بیر لەوە بکەمەوە کە بۆ هەمیشە بمێنمەوە. نامەوێت بڕیارەکەم بەپێی باری دەروونی ئێستام بێت.

لە كۆتاییشدا ووتی: راستە هەست بە ئازار دەکەم، لە داهاتوودا خۆم لە لازیۆ دەبینم، من لازیۆم خۆشدەوێت، بەڵام نازانم لە مانگی یەک یان حوزەیران چی ڕوودەدات.

ئیمۆبێلی لەگەڵ لازیۆ

لەم وەرزەدا لە كۆی شەش یاری ئیمۆبێلی توانیویەتی دوو گۆڵ لە سێریا ئەی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button